ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان راگەیەندرا

  2020-11-24 15:17      142 جار بینراوە        کۆمێنت

بە پیێ ئامارێكی نوێی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، 500 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوەو، 21كەسیش گیانیان لەدەستداوە 211 كەسیش ڤایرۆسەكەیان پەڕاندوە.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە دوێنێوە پێنج هەزار پشكنینی كۆرۆنا كراون، كە هەزار و 668 لە پشكنین لە هەولێر، 992 لە سلێمانی، دوو هەزار و 160 لە دهۆك، 25 لە هەڵەبجە، 125 لە گەرمیان، 50 لە راپەڕین بون.
ئاماژەی بەوەشكرد، 500 توشبوی كۆرۆنا تۆماركراون، كە 135 لە هەولێر، 164 لە سلێمانی، 169 لە دهۆك، 14 لە هەڵەبجە، 16 لە گەرمیان و 2 كەس لە راپەڕین، 211 كەسیش چاكبونەتەوە، 115 لە هەولێر، 28 لە سلێمانی، 41 لە دهۆك، یەك كەس لە هەڵەبجە و 26 كەس لە گەرمیان بوە.
وەزارەتی تەندروستی باسی لەوەشكردووە، 21 كەس لە دوێنێوە گیانیان لەدەستداوە، كە 5 لە هەولێر، 6 كەس لە سلێمانی، 5 لە دهۆك، 2 هەڵەبجە، یەك كەس لە گەرمیان و 2 كەس لە راپەڕین بوون.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو