یه‌كێتی‌ هه‌ڵمه‌تێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ تووندوتیژی‌ راده‌گه‌یه‌نێت

  2020-11-24 18:04      107 جار بینراوە        کۆمێنت
یه‌كێتی داوای له‌ سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌ جیاوازه‌كان كردووه‌ به‌ بایه‌خه‌وه‌ چالاكییه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن

بڕیاره‌ له‌ سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌وه‌، یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان هه‌ڵمه‌تێكی 16 رۆژه‌ بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی رابگه‌یه‌نێت.
وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی به‌ گیانی لێپرسراوانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماره‌كانی توندوتیژی له‌ هه‌رێمی كوردستان و عیراق، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ سبه‌ینێ چوارشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2020وه‌ هه‌ڵمه‌تێكی 16 رۆژه‌ی تایبه‌ت به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی راده‌گه‌یه‌نێت.
یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ داوای له‌ سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌ جیاوازه‌كانی یه‌كێتی كردووه‌ به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ پێناو كه‌مكردنه‌وه‌و بنبڕكردنی توندوتیژی چالاكییه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو