مستەفا كازمی: كێشە لە یاسای كورتهێنانی داراییدا هەیە

  2020-11-25 11:46      132 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرۆكوەزیرانی عیراق رایگەیاند، ئاسنكاری بۆ رێوشوێنەكانی تایبەت بە وەبەرهێنەران لە عیراق دەكەن.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازكردووە.
لە كۆبوونەوەكەدا مستەفا كازمی، جەختیكردۆتەوە كە وەبەرهێنان لەكارە لەپێشنەكانی حكومەتی عیراقدایەو وتوویەتی: ئاسنكاری بۆ رێوشوێنەكانی تایبەت بە وەبەرهێنەران لە عیراق دەكەین.
مستەفا كازمی باسی لەوەشكردووە، گرنگە وەزارەتەكان بەشێوەیەكی بەرچاو گرنگی بە پڕۆژەكانی وەبەرهێنان بدەن بۆ ئەوەی دەرفەتی كار برەخسێندرێت و سەرجەم كەرتە گرنگەكانی دیكەیش چالاكتر بكرێن.
رونیشیكردۆتەوە، هەر لەسەرەتای دەستبەكاربوونمان كارمان كردووە بۆ زیادكردنی داهاتەكانی دەوڵەت، بۆ ئەوەی بتوانین باشترین خزمەتگوزاریی پێشكەش بە هاووڵاتییان بكەین.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەیشدراوە كە لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، سەرۆكوەزیرانی عیراق، مستەفا كازمی ئاماژەی بەوەداوە كە هەندێك كێشەو هەڵە لە یاسای پارەداركردنی كورتهێنانی دارایی (قەرزكردن) هەیە كە پێویستە چارەسەر بكرێن و وتیشی: كۆبوونەوەكانمان لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەراندا بەردەوامە بە ئامانجی چارەسەركردنی هەڵەكانی نێو یاسای قەرز.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو