پەرلەمانی كوردستان بۆ گفتوگۆكردنی چەند تەوەرێك كۆبۆوە

  2020-11-25 12:04      123 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ چوارشەممە 25-11-2020، پەرلەمانی كوردستان كۆبۆوەو گفتوگۆ لەبارەی چەند تەوەرێكەوە دەكات.
پەرلەمانی كوردستان كۆبۆوە، بۆ گفتوگۆكردن لە بارەی چەند تەوەرێك، لە تەوەری یەكەمدا راپۆرتی لیژنەی (پەیوەندییەكان و رەوەندی كوردستانی)، سەبارەت بە (دیاردەی كۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات)، بەئامادەبوونی وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەپێی حوكـمی برگـەی یەكەمی ماددەی 66 لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عیراق تاوتوێ دەكرێت.
لە تەوەری دوەمیشدا راپۆرتی لیژنەی (بەدواداچوون) كە بەبڕیاری ژمارە (8)ی ساڵی 2020 پێكهێنرا گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت.
لە تەوەری سێیەمیشدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای (فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت لەهەرێمی كوردستان.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو