سیستەمی هاتووچۆی هەرێم نوێدەكرێتەوە

  2020-11-25 13:09      178 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئەڵمانی گرێبەستێك واژۆ دەكات كە تایبەتە بە خزمەتگوزاری مۆڵەتی شۆفێری، ساڵیانە و تۆماركردنی كڕین و فرۆشتنی هەموو ئەو ئامێرانەی لە سیستەمی هاتووچۆی هەرێمی كوردستان كاری پێدەكرێت.
لەمبارەیەوە رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم ئەمرۆ ڕۆژی چوارشەممە لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ گرێبەستێكی ستراتیژی لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیای میولباوەری ئەڵمانی واژۆدەكرێت، كە تایبەتە بە خزمەتگوزاری مۆڵەتی شۆفێری، ساڵیانە و تۆماركردنی كڕین و فرۆشتنی هەموو ئەو ئامێرانەی لە سیستەمی هاتووچۆی هەرێمی كوردستان كاری پێدەكرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش كردووە، لە وەزارەتی ناوخۆ دەستمان داوەتە پرۆسەی چاكسازی لە سیستەمی هاتووچۆ، چونكە ئەم سیستەمە ساڵانیكی زۆرە ئیشی پێدەكرێت و پێویستی بە نوێكردنەوەیە.
ئاشكراشیكردووە، ئەو گرێبستە جگە لەوەی دەبێتە هۆی ئەوەی خزمەتگوزارییەكان بەشێوازێكی ئاسانتر و رێكوپێكتر بگەنە هاووڵاتییان، لە هەمان كاتدا دەبێتە بنەمایەك بۆ بەدیجیتاڵكردنی وەزارەتی ناوخۆ، ئەمەش دەبێتە بنەمایەك بۆ بەدیجیتاڵكردنی تەواوی فەرمانگە و وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و تەواوی وەزارەتەكان دەتوانن سوود لە تەواوی داتاكان وەربگرن، كە لە سیستەمی هاتووچۆ تۆماردەكرێن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو