هێزه‌كانی‌ دژه‌تیرۆری‌ عیراق دوو تیرۆریستی‌ داعشیان ده‌ستگیركرد

  2020-11-25 14:09      141 جار بینراوە        کۆمێنت
وێنه‌ی‌ یه‌كێك له‌ تیرۆریسته‌كان‌و دوو كارمه‌ندی‌ دژه‌تیرۆری‌ عیراق

هێزه‌كانی‌ دژه‌ تیرۆری‌ عیراق، دوو تیرۆریستی‌ سه‌ر به‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعشیان له‌ سنووری‌ پارێزگای‌ ئه‌نبار ده‌ستگیركرد.
له‌و باره‌یه‌وه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 25ی‌ ته‌شرینی‌ دووه‌م، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، هێزه‌كانی‌ دژه‌ تیرۆری‌ عیراق بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ له‌ دوو ئۆپه‌راسیۆنی جیاجیادا له‌سنووری‌ قه‌زای‌ هیت و شارۆچكه‌ی‌ سۆفیه‌، دوو تیرۆریستیان ده‌ستگیركردووه‌.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا، ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو كه‌ هه‌ردوو تیرۆریسته‌كه‌ سه‌ر به‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعشن‌و رێكاریی یاسایان له‌ به‌رانبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر.
بیابانه‌كانی‌ سنووری‌ پارێزگای‌ ئه‌نبار به‌یه‌كێك له‌و ناوچانه‌ی‌ عیراق هه‌ژمارده‌كرێن كه‌ زۆرترین بوونی‌ تیرۆریستانی‌ داعشی‌ لێیه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ هاوسنووری‌ له‌گه‌ڵ سوریا‌و به‌رفراوانی‌ رووبه‌ره‌كه‌یه‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ڕووی‌ تۆپۆگرافییه‌وه‌ له‌باره‌ بۆ خۆ حه‌شاردانی‌ تیرۆریستان.

سه‌رچاوه‌: به‌یاننامه‌ی‌ دژه‌ تیرۆری‌ عیراق
وه‌رگێڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی‌: فه‌ریق حه‌بیب

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو