ئه‌وروپا واده‌ی‌ كوتانی‌ هاوڵاتیانی خۆی‌‌ به‌ ڤاكسینی‌ دژه‌كۆرۆنا راگه‌یاند

  2020-11-25 14:32      228 جار بینراوە        کۆمێنت
رێكه‌وتنی‌ كۆمسیۆنه‌كه‌، رێگه‌ده‌دات به‌ هاورده‌كردنی‌ زیاتر له‌ 800 ملیۆن ڤاكسینی‌ دژه‌كۆرۆنا

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 25ی‌ ته‌شرینی‌ دووه‌م، یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا رایگه‌یاند كه‌ یه‌كه‌م هاوڵاتی‌ ئه‌وروپا، ده‌توانێت له‌گه‌ڵ هاتنی‌ جه‌ژنه‌كانی‌ سه‌ری‌ ساڵدا، خۆی‌ له‌دژی‌ ڤایرۆرسی‌ كۆرۆنا بكوتێت.
خاتوو ئۆرسۆلا فۆن دیر لاین سه‌رۆكی‌ كۆمیسیۆنی‌ ئه‌وروپا، رایگه‌یاند كه‌ پیویسته‌ وڵاتانی‌ ئه‌وروپا، به‌په‌له‌ كاروباره‌ لۆجستییه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ دابینكردن‌و به‌كارهێنانی‌ ڤاكسینی‌ دژه‌كۆرۆنا ده‌سته‌به‌ربكه‌ن، وتیشی‌" له‌ كۆتایی تۆنێله‌كه‌دا رووناكییه‌ك به‌دیده‌كرێت".
وتیشی‌:" ره‌نگه‌ به‌ر له‌ كۆتایی‌ ئه‌مساڵ، یه‌كه‌م هاوڵاتی‌ ئه‌وروپا بتوانێت خۆی‌ له‌دژی‌ كۆرۆنا بكوتێت".
به‌ڵام هۆشداریی‌ ئه‌وه‌شی‌ دا كه‌ ده‌بێت وڵاتانی‌ ئه‌وروپا په‌له‌ بكه‌ن له‌ ئاماده‌كاریه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ هه‌ڵمه‌تی‌ كوتان‌و ملیۆنه‌ها ڤاكسنین فه‌راهه‌م بكه‌ن.
كۆمیسیۆنی‌ ئه‌وروپا، باڵی‌ جێبه‌جێكاری‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا، رێككه‌وتنی‌ له‌گه‌ڵ 6 كۆمپانیای‌ تایبه‌ت به‌ هاورده‌كردنی‌ ڤاكسینی‌ دژه‌كۆرۆنا هه‌یه‌‌و كارده‌كات بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای حه‌وته‌م.
رێكه‌وتنی‌ كۆمسیۆنه‌كه‌، رێگه‌ده‌دات به‌ هاورده‌كردنی‌ زیاتر له‌ 800 ملیۆن ڤاكسینی‌ دژه‌كۆرۆنا، واتا زیاتر له‌ ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ ئه‌وروپا كه‌ به‌ 460 ملیۆن كه‌س مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌: سكای‌ نیوز عه‌ره‌بییه‌
وه‌رگێڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی‌: فه‌ریق حه‌بیب

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو