نرخی‌ نه‌وتی‌ خاو به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌

  2020-11-25 16:01      409 جار بینراوە        کۆمێنت
نەوتی‌ خاوی‌ برینت بە 48.42 دۆلار ‌ مامەڵەی‌ پێوەكرا‌

نرخی‌ نەوتی‌ خاو لەبازاڕەكانی‌ جیهاندا به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌‌‌‌‌، بەجۆرێك كە لە مانگی ئازاری رابردووەوە نەگەیشتۆتە ئەم ئاستە، ئەوەش پاش ئەوەی‌ كە لە ئەمریكا سەركەوتنی‌ ڤاكسینی‌ دژ بەكۆرۆنا راگەیەندرا.
هاوكات، هەر لەیەك لە وڵاتانی ئیتاڵیا و روسیاش سەركەوتنی ڤاكسینەكانیان راگەیاند و لەئێستادا باس لەوە دەكرێت كە لە مانگی داهاتوودا لە ئەمریكا ڤاكسینی دژە كۆرۆنای كۆمپانیای مۆدێرنا بەكاردەهێندرێت.
كاتژمێر 4:58 ی‌‌ ئیچواره‌ی‌ چوارشەممە  25 ی تەشرینی‌ دووەم،‌ نرخی‌ هەر بەرمیلێك لە نەوتی‌ خاوی‌ برینت بە 48.42 دۆلار ‌ مامەڵەی‌ پێوەكرا‌.
نەوتی‌ خاوی‌ خۆرئاوای‌ تیكساسیش بە‌ 45.30 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك‌ مامەڵەی‌ پێوەكرا‌.

سەرچاوە: سایتی‌ ئێف ئێكس نیوز تودەی‌
ئامادەكردنی‌: فەریق حەبیب

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو