له‌ عیراق 2438 كه‌سی‌ تر تووشی‌ كۆرۆنا بوون

  2020-11-25 18:17      104 جار بینراوە        کۆمێنت
زیاتر له‌ دوو هه‌زار كه‌سی‌ تر تووشی‌ كۆرۆنا بوون

له‌ شه‌و و رۆژی‌ رابردوودا له‌ عیراق زیاتر له‌ دوو هه‌زار كه‌سی‌ تر تووشی‌ كۆرۆنا بوون، هاوكات زیاتر له‌ دوو هه‌زار كه‌سی‌ تریش به‌ته‌واوی‌ له‌ په‌تاكه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌.
ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی‌ ته‌شرینی‌ دووه‌م، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست PUKNOW كه‌وتووه‌، بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، 2 ھەزار و 438 كەسی تر تووشی ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا بوون، 2 ھەزار و 270 كەسیش بەتەواوی لەو پەتایە چاكبوونەتەوە، به‌ڵام 55 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.
به‌وه‌ش كۆی‌ ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە عێراق گەیشتە 542 ھەزار و 187 كەس، لەم ژمارەیەش 12 ھەزار و 86 كەس گیانیان لەدەستداوە و 472 ھەزار و 54 كەس بەڕێژەی 87.1% بەتەواوی لەم نەخۆشییە چاكبوونەتەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو