نرخی‌ لیره‌ی‌ توركی‌ جارێكی‌ تر دابه‌زی‌

  2020-11-25 18:32      233 جار بینراوە        کۆمێنت
سه‌رله‌نوێ‌ به‌های‌ لیره‌ی‌ توركی‌ دابه‌زی

سه‌رله‌نوێ‌ به‌های‌ لیره‌ی‌ توركی‌ دابه‌زی‌، پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌ دوو هه‌فته‌ی‌ رابردوودا هه‌ندێ‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ به‌خۆوه‌بینی‌.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 25ی‌ ته‌شرینی‌ دووه‌م، جارێكی‌ تر لیره‌ی‌ توركی‌ دابه‌زینی‌ به‌خۆوه‌بینی‌، به‌چه‌شنێك 2%ی‌ به‌هاكه‌ی‌ خۆی‌ له‌ ده‌ست دا.
ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ یه‌ك دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ یه‌كسان بوو به‌ 8 لیره‌ی‌ توركی‌، واته‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ بۆ هه‌مان نرخی‌ چه‌ند هه‌فته‌ی‌ له‌مه‌وبه‌ر.
دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر، سێ‌ هۆكار بوونه‌هۆی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ به‌های‌ لیره‌ی‌ توركی‌، ئه‌وانیش بریتی بوون له‌ له‌سه‌ركارلابردنی‌ پارێزگاری‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ وه‌زیری‌ دارایی‌ توركیا و راگه‌یاندنی‌ پلانێكی‌ چاكسازی‌ له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی‌ توركیاوه‌.
ئه‌گه‌ر بێت و لیره‌ی‌ توركی‌ به‌رده‌وام له‌ دابه‌زین، ئه‌وا واتای‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پلانه‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ توركیاش بۆ چاكسازی‌ كردن ده‌كه‌وێته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌.
له‌ماوه‌ی‌ ساڵی‌ رابردوودا، به‌های‌ لیره‌ی‌ توركیا به‌رده‌وام بوو له‌ دابه‌زین، به‌جۆرێك به‌درێژایی‌ ساڵ زیاتر له‌ 30% ی‌ به‌هاكه‌ی‌ خۆی‌ له‌ده‌ست دا.

سه‌رچاوه‌: كه‌ناڵی‌ حوڕه‌ی‌ ئه‌مریكی‌
وه‌رگێڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی‌: فه‌ریق حه‌بیب

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو