دەنگۆیەك لەبارەی وەرگرتنی بڕە پارەیەك لە فەرمانبەران رەتدەكرێتەوە

  2020-11-26 10:41      174 جار بینراوە        کۆمێنت

دوای ئەوەی واژۆ لەسەر جێبەجێكردنی بڕیاری لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی كرا كە تایبەتە بە كردنەوەی هەژماری بانكی بۆ مووچەخۆران، بەڕێوەبەری بانكە بازرگانییەكانی هەرێمی كوردستان دەڵێت، ئەو زانیاریانەی باس لەوەرگرتنی 100 هەزار دەكەن لە فەرمانبەران دوورە لە راستییەوە.
مەولود سابیر، بەڕێوەبەری بانكە بازرگانییەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دوای ئەوەی لە وەزارەتەوە بڕیاری كردنەوەی هەژماری بانكی بۆ فەرمانبەرانمان بە دەست گەیشت راستەوخۆ ئێمەش ئاڕاستەی بانكەكانی هەرێمی كوردستانمان كردووە، بۆ ئەوەی دەست بە كارەكان بكەن.
سەبارەت بە ئەو زانیارییانەی كە باس لەوە دەكات بڕی 100 هەزار دینار لە هەر فەرمانبەرێك وەردەگیرێت روونیكردەوە، ئەو زانیارییانە دوورن لە راستییەوەو ئەوەی كە وەردەگیرێت تەنها عمولەی بانكییەوە و بۆ 25 لاپەڕە تەنها 12 هەزاری لێوەردەگیرێت و ئەگەریش 50 لاپەڕە بێت 17 هەزاری لێوەردەگیرێت.
ئەمە لە كاتێكدایە، لە درێژەی پرۆسەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە رێكەوتی 17-6-2020 واژۆی كرد لەسەر جێبەجێكردنی بڕیاری لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی كە تایبەتە بە كردنەوەی هەژماری بانكی بۆ مووچەخۆران و سوودمەندان لە بودجەی گشتی كە تاكو ئێستا هەژماری بانكییان نییە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو