بافڵ تاڵەبانی: لە مامەوە فێربووین رێز لە مافەكانی ژن بگرین

  2020-11-26 11:00      167 جار بینراوە        کۆمێنت

هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی ژناندا پەیامێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكردووە، ژنان بەشێكی دانەبڕاوی خەباتی سیاسی و مەدەنی و پێشخستنی كایەكانی ژیانی كۆمەڵگای كوردەوارین. 
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، لە مامەوە فێربووین رێز لە مافەكانی ژنان بگرین و لە پێشەوەی داكۆكیكارە سەرسەختەكان بین لە دۆسێیەكانی ژنان. 
دەقی پەیامەكە:
ژنان بەشێكی دانەبڕاوی خەباتی سیاسی و مەدەنی و پێشخستنی كایەكانی ژیانی كۆمەڵگای كوردەوارین.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش باوەڕی تەواوی بەو خەباتە هەیە، وەك هەمیشە پاڵپشت و هاندەرو هاوكاری سەرسەخت دەبین بۆ بەدیهێنانی مافەكانی ژنان.
لە مامیشەوە فێربووین رێز لە مافەكانی ژنان بگرین و لە پێشەوەی داكۆكیكارە سەرسەختەكان بین لە دۆسێیەكانی ژنان.
بەندەش دژی جیاوازی رەگەزی و نادادی لەبەرانبەر داواكارییەكانی ژنان دەوەستمەوە و پارێزەری بەدیهێنانی خواست و مافە خوراوەكانتان دەبم، وە هەموو هەوڵێكیش دەخەمە گەڕ لەپێناو رێگرتن لەهەر تووندوتیژییەك، بەهەر پاساوێك كە بەرانبەر ژنان بكرێت و ژیانیان بخاتە مەترسییەوە و رێگربێت لە پێشكەوتنەكانیان، هاوخەباتی ژنە ئازادو ئازاكانیش دەبم بۆ بەدیهێنانی خەون و ئامانجەكانیان.
بافڵ تاڵەبانی 
هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو