هواوی مۆبایلێكی نوێی دەركردووە كە دەتوانێت گەرمی جەستەی مرۆڤ بپێوێت

  2020-11-26 11:19      407 جار بینراوە        کۆمێنت

كۆمپانیای هواوی چینی لە هەنگاوێكی جیاوازدا مۆبایلێكی نوێ دروستدەكات كە لە رێگەیەوە دەتوانرێت گەرمی جەستە بپێورێت، ئەمەش سودێكی باشی دەبێت، وەك پشكنینێكی سەرەتایی بۆ كۆرۆنا.
هەرچەندە پێشتر مۆبایلی سامسۆنگ توانی لێدانی دڵ و ئۆكسجین لە مۆبایلەكانی خوێندا زیاد بكات، بەڵام ئێستا هواوی تەواوی ئەو تایبەتمەندیانەی سامسۆنگی لە خۆیدا كۆكردۆتەوە، لەگەڵ پێوانەی گەرمی جەستە، هاووڵاتییان دەتوانن لە كاتی گومانی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەم پشكنینە سەرەتاییە بۆ خۆیان ئەنجام بدەن.
بەپێی زانیارییەكانی گۆڤاری فۆربس، مۆبایلە نوێكەی هواوی ناوی (هواوی مەیت 40ی RS)ە لە توانایدایە تەنیا لە ماوەی یەك چركەدا پلەی گەرمی جەستەی مرۆڤ بپێوێت، دەتوانێت لە رێگەی پشتی دەست یاخود ناوچاوانەوە پلەی گەرمی جەستە بپێوێت، لەگەڵ ئەوەشدا پلەی گەرمی شتە جیاوازەكانی دیكەش بپێوێت بێجگە لە جەستەی مرۆڤ.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو