نرخی نەوت بەردەوام لە هەڵكشانە

  2020-11-26 11:44      336 جار بینراوە        کۆمێنت

نرخی‌ نەوتی‌ خاو لەبازاڕەكانی‌ جیهاندا بەرزبوونەوەی‌ زیاتری بەخۆوەبینی‌‌‌‌، بەجۆرێك كە لە مانگی ئازاری رابردووەوە نەگەیشتۆتە ئەم ئاستە، ئەوەش پاش ئەوەی‌ كە لە ئەمریكا سەركەوتنی‌ ڤاكسینی‌ دژ بەكۆرۆنا راگەیەندرا.
چاوەڕوانییەكان بۆ دەستكردن بە بەرهەمهێنانی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە كانوونی یەكەمدا، كاریگەری هەبوو بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
كاتژمێر 12:30 ی‌‌ ئەمڕۆ پێنجشەممە 26-11-2020،‌ نرخی‌ هەر بەرمیلێك لە نەوتی‌ خاوی‌ برینت بە 48.64 دۆلار ‌مامەڵەی‌ پێوەكرا‌.
نەوتی‌ خاوی‌ خۆرئاوای‌ تیكساسیش بە‌ 45.78 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك‌ مامەڵەی‌ پێوەكرا‌.
باس لەوە دەكرێت كە رەنگە لەڕووی تەكنیكییەوە خاوی برێنت لەنێوان 49 دۆلار و 0.6 سەنت بۆ 49 دۆلار و 39 سەنت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخەكەی لەنێوان 48 دۆلار و 73 سەنت بۆ 48 دۆلار و 40 بمێنێتەوە.
سەرچاوە: سایتی‌ ئێف ئێكس نیوز تودەی‌

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو