ئەمڕۆ نوسینگەی دەركردنی پاسپۆرت لەم قەزایە دەكرێتەوە

  2020-11-26 12:02      165 جار بینراوە        کۆمێنت

بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆی هەرێم، پارێزگاری سلێمانی و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پاسپۆرتی عیراق. نوسینگەی دەركردنی پاسپۆرت لە قەزای چەمچەماڵ كرایەوە.
رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چیتر هاووڵاتییان پێویست ناكات خەرجییەكی زۆر بكەن و سەردانی ناوەندی پارێزگاكان بكەن بۆ دەركردنی پاسپۆرت، بۆیە بەردەوام دەبن لە گواستنەوەی بەشێكی بەرچاو لەكاروباری فەرمانگەكان بۆ دەرەوەی پارێزگاكان.
باسی لەوەشكرد، لەداهاتویەكی نزیكیدا بەشێكی دیكە لەكاروبارەكان كە پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆوە هەیە، بۆ ناو چەمچەماڵ دەگوازرێنەوە.
كردنەوەی نوسینگەی دەركردنی پاسپۆرت لە قەزای چەمچەماڵ، دەبێتە چوارەمین نوینگەی پاسپۆرت كە لەدەرەوەی ناوەندی پارێزگاكان دەكرێتەوە، پێشتریش لە هەریەك لە قەزاكانی رانیە، كۆیە، سۆران و زاخۆ كراونەتەوەو هاووڵاتییانی ئەو ناوچانە لە شارەكانی خۆیاندا مامەڵەی دەركردنی پاسپۆرت ئەنجامدەدەن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو