په‌رله‌مانی ئه‌وروپا خۆی بۆ سزادانی توركیا ئاماده‌كات
2020-11-26 17:19     107 جار بینراوە      کۆمێنت
یه‌كێتی ئه‌وروپا، چه‌ندین جار داوای له ئه‌نكه‌ره كردووه رێگای دیالۆگ بگرێته‌به‌ر
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26ی ته‌شرینی دووه‌م، به كه‌ناڵی ئاسمانی سكای نیوز عه‌ره‌بییه‌یان راگه‌یاند كه په‌رله‌مانی ئه‌وروپا به‌نیازه ده‌نگ به پڕۆژه بڕیاری یاسایه‌ك بدات كه تێیدا داوای سه‌پاندنی سزا ده‌كات به‌سه‌ر توركیادا، له‌پای ره‌فتاره‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌نكه‌ره له ده‌ریای ناوه‌ڕاست، به‌تایبه‌تی به‌رانبه‌ر به قوبرس‌و یۆنان.
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كه داوایكردووه ناوی نه‌هێندرێت، رایگه‌اندووه كه یه‌كێتی ئه‌وروپا كارده‌كات بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌قی پڕۆژه بڕیاری سزادانه‌كه، تاكو "سزای تووند"ی توركیا بده‌ن.
یه‌كێتی ئه‌وروپا، چه‌ندین جار داوای له ئه‌نكه‌ره كردووه رێگای دیالۆگ بگرێته‌به‌ر، له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی له‌گه‌ڵ دراوسێكانیدا، كه به‌هۆی گه‌ڕانی توركیا به‌دوای نه‌وت و گازدا له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست هاتوونه‌ته ئاراوه.
به‌ڵام توركیا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر كاره‌كانی گه‌ڕان به‌دوای وزهداو ئه‌وه‌ش وڵاتانی ئه‌وروپای نیگهرانو توڕه كردووه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز عه‌ره‌بییه
وهرگێڕانو داڕشتنه‌وه‌ی: به‌شی كوردی PUKNOW
بابەتی زیاتر