رووداوێكی‌ هاتووچۆ گیان له‌ده‌ستدانی‌ دوو كه‌سی‌ لێكه‌وته‌وه‌

  2020-11-26 18:53      134 جار بینراوە        کۆمێنت
هۆكاری سه‌ره‌كی روداوه‌كه‌ بۆ تیژڕه‌وی ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان پیكاب ده‌گه‌ڕێته‌وه

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 26ی‌ ته‌شرینی‌ دووه‌م، رووداوێكی‌ هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگای‌ هه‌ولێر- كه‌ركوك روویداو به‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
فازڵ حاجی وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر، رایگه‌یاند، ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان نیسان به‌ ئاراسته‌ی كه‌ركوك- هه‌ولێر له‌نزیك ناحیه‌ی قوشته‌په‌ به‌خێراییه‌كی زۆر رۆیشتوه‌، له‌ئه‌نجامیشدا كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه‌ و چوه‌ته‌ سه‌ر سایدی به‌رامبه‌ر، خۆی كێشاوه‌ به‌ ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگردا، هاوكات ئۆتۆمبێلێكی تاكسیش به‌هۆی ئه‌و روداوه‌وه‌، كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه‌ و وه‌رگه‌ڕاوه‌، له‌ئه‌نجامیشدا، دو كه‌س كه‌ هه‌ردوكیان سه‌رنشینی ئۆتۆمبێلی پیكابه‌كه‌ بون گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
وتیشی، "هۆكاری سه‌ره‌كی روداوه‌كه‌ بۆ تیژڕه‌وی ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان پیكاب ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، هێڵكاریش بۆ روداوه‌كه‌ كراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت".

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو