ده‌ستبه‌سه‌ر زیاتر له 14 ملیۆن حه‌بی قه‌ده‌غه‌كراودا گیرا
2020-11-26 19:02     138 جار بینراوە      کۆمێنت
له كه‌ركوك ده‌ستبه‌سه‌ر زیاتر له 14 ملیۆن حه‌بی قه‌ده‌غه‌كراودا گیرا
له كه‌ركوك ده‌ستبه‌سه‌ر زیاتر له 14 ملیۆن حه‌بی قه‌ده‌غه‌كراودا گیرا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26 ی ته‌شرینی دووه‌م، به‌شی مادده هۆشبه‌ره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مادده‌ی هۆشبه‌ر و كاریگه‌رییه ئه‌قڵییه‌كانی كه‌ركووك بڵاویكرده‌وه، له كۆگایه‌كدا ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕی 14 ملیۆن و 600 هه‌زار ده‌نكه حه‌بی قه‌ده‌غه‌كراودا گرتووه.
پۆلیسی به‌شی مادده هۆشبه‌ره‌كانی كه‌ركووك، له‌به‌یاننامه‌كدا رایگه‌یاند، له باكووری كه‌ركووكدا، ده‌ستیان به‌سه‌ر 14 ملیۆن و 600 هه‌زار حه‌بی قه‌ده‌غه‌كراوی هۆشبه‌ردا گرتووه.
روونیشیكرده‌وه، مه‌فره‌زه‌كانیان به‌رده‌وام به‌دوای به‌كارهێنه‌ر و بازرگانانی مادده‌ی هۆشبه‌ردا ده‌گه‌ڕین و ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن.
بابەتی زیاتر