سێ‌ کەس بەتۆمەتی تەقەی هەڕەمەکی دەستگیركران

  2020-11-26 21:05      177 جار بینراوە        کۆمێنت
وێنه‌ی‌ سێ‌ تۆمه‌تباره‌كه‌

ئاسایشی‌ رۆژئاوای‌ سلێمانی‌، ده‌ستگیركردنی‌  3 کەس لەتەقەکەرانی هەڕەمەکی له‌ شاری‌ چه‌مچه‌ماڵ راگه‌یاند كه‌ ره‌فتاره‌كانیان ده‌بووه‌هۆی‌ دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ له‌نێو دانیشتوانی‌ شاره‌كه‌دا.
له‌و باره‌یه‌وه‌، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە راگەیەندراوێكیدا كە وێنەیەكی دەست PUKNOW كەوتوە، بڵاویكرده‌وه‌ كه‌:  سێ‌ کەسیان بەناوەکانی (س،ف،ع ) (گ،ن،م) (چ،ش،ح) دەستگیرکردوە کە لە نزیک زانکۆی چەرمۆ لەقەزای چەمچەماڵ تەقەی هەڕەمەکیان کردبوو،
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی‌ ئاسایشدا هاتووه‌: هەر 3 تۆمەتبارەکە دانیشتوی چەمچەماڵن، لەئێستادا بەفەرمانی  دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە بەبڕیاری (570) ڕاگیراون کە (2) دەمانچەو یەک کڵاشینکۆف و ئۆتۆمبێلێکی جۆری قەمەرە (ئۆپترا)ی تەقەکەرەکان دەستی بەسەردا گیراوە.
له‌به‌شێكی‌ تری‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ هەوڵەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بۆ دەستگیرکردن و ڕێگریکردن لەوکەسانەی ، کەبەتەقەی هەڕەمەکی دەیانەوێت ئارامی هاوڵاتیان تێکبدەن بەردەوام دەبێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو