رووفاتی 104 كەسی ئێزدی دەدۆزرێتەوە

  2020-11-27 10:39      1087 جار بینراوە        کۆمێنت

رووفاتی 104 كەسی ئێزدی لە شنگال كە لەلایەن چەكدارانی داعش كوژراون ناسراونەتەوەو بڕیارە لە ساڵی داهاتوو رادەستی كەسوكاریان بكرێنەوە.
زەید عەلی عەباس، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی دادپزیشكی بەغدا رایگەیاند، كارەكانی ناسینەوەی رووفاتی 104 كەس لە قوربانیانی ئێزدی لە شنگال كە لەلایەن چەكدارانی داعش كوژراون، بە رێگەی پشكنینی (DNA) تەواو كراوە.
ئاشكراشیكرد، رووفاتەكان لە رێوڕەسمێكی فەرمیدا بە ئامادەبوونی سەرۆك هۆزەكانی ئێزدی و چەندین رێكخراوی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی و دەمودەزگاكانی عیراق و هەرێم رادەستی كەسوكاریان دەكرێنەوە.
رونیشیكردەوە، پرۆسەی رادەستكردنەوەی رووفاتەكان بە كەسوكاریان رۆژی 31ی كانوونی دووەمی 2021 لە قەزای شنگال سەربە پارێزگای نەینەوا بەڕێوەدەچێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو