لەم هەفتەیەدا شایستە داراییەکانی جووتیاران دابه‌شده‌كرێت

  2020-11-28 09:34      256 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بەوەکالەت، لە به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیی كه‌ناڵی رووداودا، رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداگرە لەسەر ئەوەی ئەو رێژەیەی سەپێندراوە بەسەر هەرێمی کوردستاندا زانستی نییەو ستەمه‌ لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
هێمن موراد به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی هه‌ولێر به‌وه‌كاله‌ت كه‌له‌هه‌مان كاتدا به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێریی بازرگانیشه‌، وتی: حکومەتی هەرێم لە پلانیدایە بۆ ئەمساڵ 3 سایلۆ دروست بکات. ئاشكراشیكرد کە سایلۆی هەولێر لە توانایدایە "140 هەزار تۆن گەنم وەربگرێت و چاوه‌ڕێش ده‌كرێت سەری ساڵ سایلۆی دووەم لە هەولێر تەواو بێت کە لەنزیک قوشتەپەیەو توانای هەڵگرتنی 60 هەزار تۆن گەنمی هەیە، واتە به‌هه‌ردوو سایلۆی هەولێر دەتوانرێت 200 هەزار تۆن گەنم بە شێوەیەکی زانستی عەمبار بکرێت.

لەبارەی گەیشتنی سێ ملیار دینارەکەی جووتیارانی کوردستانیش، کە بڕیاربوو پێش چەند رۆژێک بنێردرێت، هێمن سەید موراد ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ پڕۆسه‌ی هاتنی پاره‌كه‌ زۆر سسته‌ له‌به‌ر ئه‌و گرفتە ئابوورییه‌ی رووی لە عێراق کردووەو ئەو پارەیەش دێت تەنیا هی ساڵی 2020ـە، وتیشی: تاوەکو ئێستا نزیک بە 21٪ی شایستە داراییەکانی جووتیاران هاتووەو بڕیارە لە چەند رۆژی ئاینده‌دا پارەکە بگاتە دەستمان، ئێستا چەکەکانیان ناردووەو لەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی دەکەین، بۆ هەولێر ملیارێک و بۆ سلێمانی و دهۆکیش نزیک لەو بڕە پارەیە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو