پرۆسەی خوێندن لەناوەندەكان دەستپێدەكاتەوە
2020-11-28 14:23     328 جار بینراوە      کۆمێنت
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پەروەردەی عیراق، رۆژی یەكشەممە ٢٩ی تشرینی دووەم دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ دەبێت و خوێندن لەناوەندەكان دەستپێدەكاتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، لەهەفتەیەكدا ٤ رۆژ پڕۆسەی خوێندن بەردەوامدەبێت، ماوەی وانەكان كەمكراوەتەوە بۆ ٣٠ خولەك و رۆژی یەك شەممەو دوو شەممەی هەموو هەفتەیەك تەنها پۆلەكانی یەكەم و دووەمی سەرەتایی وانە دەخوێنن، رۆژانی سێ شەممە پۆلەكانی سێیەم و چوارەمی سەرەتایی پێكەوە دەوامدەكەن و رۆژانی چوارشەممەش پۆلەكانی پێنجەم و شەشەمی سەرەتایی پێكەوە دەوامدەكەن.
لەڕاگەیەندراوەكەشدا هاتووە: دواتر بەپێی رەوشی تەندروستی هەڵسەنگاندنی تر بۆ پڕۆسەی خوێندن دەكرێت و بەهاوكاری شانەی قەیرانەكان رێكاری تر دەگیرێتەبەر.
بابەتی زیاتر