لاهور شێخ جەنگی بۆ خانەوادەی مەحمود بێسەری: خۆم بەبراو کەسوکارتان دەزانم و هاوکارو پشتیوانتان دەبم

  2020-11-28 16:47      224 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی١١ـی٢٠٢٠، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پێشوازیکرد لەکوڕو کەسوکاری فەرماندەی کۆچکردوو (لیوا مەحمود بێسەری) و ژمارەیەکی زۆر لەخزمانی عەشیرەتی بێسەری. 
لەدیدارێکدا لاهور شێخ جەنگی دووبارە هاوخەمی قووڵی خۆی دووپاتکردەوە بۆ کۆچی دوایی لیوا مەحمود بێسەری، وتیشی: کاک مەحمود هەڤاڵێکی دڵسۆز بوو بۆ پارێزگاریکردن لەخاک و نیشتیمانەکەی و رێبازە پیرۆزەکەی یەکێتیی.
لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە لەدوای کۆچی دوایی کاکە مەحمود، خۆم بەبراو کەسوکاری ئێوە دەزانم، داواکارم ئێوەش بەردەوامبن لەسەر رێبازی کاک مەحمودو بەڵینشتان پێدەدەم کەهاوکارو پشتیوانتان بم.
لای خۆیانەوە کوڕان و کەسوکارو خزمانی عەشیرەتی بێسەری سوپاسی هەڵوێستی لاهور شێخ جەنگی-یان کرد کە هەر لەساتی نەخۆشکەوتنی لیوا مەحمود بەردوام لەپەیوەندیدا بووە، دوای کۆچکردنیشی هەر لەکاتی بەخاکسپاردنییەوە تا کۆتایی پرسەکەی هاوبەش و هاوخەمی خۆی نواندووەو بەڵێنشیان دووپاتکردەوە کە بەردوامبن لەسەر رێبازی کاک مەحمودو سەرخستنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو