دابەشكردنی نەوت لە شاری سلێمانی بەردەوامە
2020-11-29 18:31     198 جار بینراوە      کۆمێنت
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایگەیاند، رۆژی سێشەممە پرۆسەی دابەشكردنی نەوت بەردەوام دەبێت و بۆهەر بەرمیلێك نەوتیش بڕی 44 هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەردەگرێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە كرد،،رۆژی سێشەمە 2ـی كانونی یەكەم لەشاری سلێمانی پرۆسەی دابەشكردنی نەوت لەسنوری مەڵبەندی 2 بەردەوام دەبێت، ئەم دابەشكردنە لەرێگای كارتی زیرەكەوە دەبێت و ئەوخێزانانە دەگرێتەوە كە تا ئێستا تەنها یەك بەرمیل نەوتیان وەرگرتووە بەكارتی زیرەك.
ووتیشی،پێویستە هاوڵاتیان لەگەڵ كارتی زیرەكدا، كارتی نیشتمانی یان پێناسی باری شارستانی یان رەگەزنامە (كۆپی و رەسن)ـیان پێبێت، بەپێچەوانەوە بەشە نەوتی پێنادرێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی راشیگەیاند، لە ناوەندی شاری سلێمانی مەڵبەندی 2 لەوگەرەكانەی كە پارساڵ پرۆسەكە لەو شوێنەدا وەستابوو، دەست دەكرێتەوە بەدابەشكردنی نەوت.
بابەتی زیاتر