مانچستەر یونایتد سێ گۆڵی تۆمار كرد
2020-11-29 18:59     131 جار بینراوە      کۆمێنت
مانجستەر یونایتد بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە ساوسامبتۆنی بردەوە لە خولی ئینگلتەرا.
لە درێژەی یارییەكانی هەفتەی 10 ی خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر یونایتد لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ساوسامبتۆن،تایمی یەكەم ساوسامبتۆن باشتر بینران توانیان دوو خولەكەكانی 23و33 لە ڕێی یاریزانان بیدناری و وارد یۆمار بكەن.
بەڵام لە تایمی دووەمدا یاریزانانی مانچستەر یونایتد توانیان ڕیمۆنتادا بكەن و سێ گۆڵ تۆمار بكەن لە خولەكەكانی 59 و 74 و 92 لەلایەن كاڤانی دوو گۆڵ و برۆنۆوە.
بەم ئەنجامە، ساوسامبتۆن بە كۆكردنەوەی 17 خاڵ لە پێنجەمی خولی ئینگلتەرا دەبینرێت، مانچستەر یونایتدیش بە 16 خاڵ لە پلەی حەوتەمدایە.
بابەتی زیاتر