بۆ خۆپارێزی لە كۆرۆنا لە كۆریای باشوور ئاهەنگەكانی سەری ساڵ رادەگیرێت

  2020-11-29 20:16      78 جار بینراوە        کۆمێنت

حكومەتی كۆریای باشوور رایگەیاند، رێگری لە ئاهەنگ سەری ساڵ و هەندێك وانەوتنەوەی مۆسیقا دەكەن، لەگەڵ داخستنی گەرماوی گشتی و قاوەخانەكان، بۆ ئەوەی بتوانن رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكەن.
سەرۆك وەزیرانی كۆریای باشوور "چونگ سی كیون" جەختیكردەووە، كۆتو‌بەند‌ لەسەر كۆبوونەوە و ئاهەنگەكان تووند دەكەنەوە، لەبەر ئەوەی دەبێتە هۆی زیاتر تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەتایبەت لە سیئۆلی پایتەخت.
وتیشی، لە رۆژی سێشەممەی داهاتووەوە، لە تەواوی وڵات، گەرماوە‌ گشتییەكان دادەخەین، كە دەبێتە هۆی مەترسی زیاتری بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، لەگەڵ داخستنی هەندێك شوێنی وانەوتنەوەی مۆسیقا، بەتایبەت ئامێرە‌ مۆسیقییە فوودارەكان و گۆرانی گوتن، لە دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتیش توندتر دەبین.
چۆنگ، لە مانەی كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی تەندروستی وڵاتەكەی گوتی: "ئەو كۆبوونەوە و ئاهەنگێڕانانەی لە هۆڵ و میوانخانە و شوێنە تایبەتەكاندا دەكرێن، قەدەغە دەكەین، كە پەیوەندییان بە كۆتایی ساڵەوە هەیە
سەنتەری كۆری بۆ خۆپارێزی و نەهێشتنی نەخۆشی، ئەمڕۆ ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبووانی كۆرۆنای راگەیاند، 450 تووشبووی هەبووە، كە رۆژانی پێشتر زیاتر لە 500 حاڵەتی تۆمار دەكرد.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو