وەزارەتی دارایی: حكومەت لە هەولێر موڵكێك دەفرۆشێت بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران

  2020-11-29 21:13      158 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان راگەیاند، بە مەبەستی دابینكردنی مووچە، حكومەت موڵكێكی لەسەر شەقامی 60 مەتریی هەولێر دەفرۆشێت و رۆژی یەكشەممەی داهاتووش دەیخاتە زیادكردنی ئاشكراوە. 
بڕیارە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان شوێنی  یانەی ئاوێزەی خێزانی)  كە دەكەوێتە سەر شەقامی 60 مەتریی هەولێر بفرۆشێت كە رووبەرەكەی حەوت هەزار و 800 مەترە،بریارە  یەكشەممەی داهاتوو 06-12-2020  موڵكەكە بە زیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشرێت.   
بەرپرسێك لە وەزارەتی دارایی بۆ رووداو دەڵێت "ئەمە بەشێكە لە ھەوڵەكانی حكومەت بۆ فرۆشتنی ھەندێك لە موڵك و زەوییەكانی تاوەكو لەم قەیرانەدا مووچەی پێدابین بكات. 
ئەمە لە كاتێكدایە ، جووتیار عادل، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاند، ئەگەر حكومەتی عیراق 320 ملیار دینارەكە بنێرێت یاخود نەینێرێت حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمزووانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابەشدەكات.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو