پیلانی هێرشێکی داعش لە مەخمور پووچەڵکرایەوە

  2020-11-29 21:59      175 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمەنێک لە چیای قەرەچوخ( وێنەکە تایبەتە بە PUKNOW)

لەکاتێکدا تیرۆریستانی داعش بەنیازی ئەنجامدانی هێرشێکی تیرۆریستی بوون لە سنووری مەخمور،  هێزەکانی ناوچەکە لێیان هاتنەدەست و وێڕای شکستپێهێنانی پیلانەکەیان، ناچاریان کرد هەڵبێن.
غازی فەیسەڵ سیان، ئەندامی مەڵبەندی رێکخستنی قەرەچوخ، لە لێدوانێکدا بە PUKNOW ی راگەیاند: " کاتژمێر  8 و نیوی ئەمشەو یەکشەممە، هێزێکی داعش  بەنیازی کردەوەی تیرۆریستی هەوڵی نزیک بونەوەیاندا  بۆ  لای کەمپی  شەهید ڕۆستەم جودی  مەخمور".
روونیشیکردوە کە: هەڤاڵانی کەمپ و    مەفرەزەیەکی مەڵبەندی 20 ی قەرەچوغ و  هێزێکی سوپای عێراق لێیان هاتنەدەست و  نزیکەی یەک کاتژمێر لە تەقەکردن، تیرۆریستان ناچارکران بەرە شاخی قەرەچوغ هەڵبێن.
جێی وەبیرهێنانەوەیە لەماوەی ئەم مانگەدا، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و سوپای عیراق، بەهاوکاری هێزێکی خۆبەخشی ناوچەکە دوو جار گورزی گورچکبڕیان ئاراستەی تیرۆریستانی داعش کرد لە دامێنی چیای قەرەچوخ و زیانی گیانی زۆریان پێگەیاندن.
ئەگەرچی لەدوای رووداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017ەوە، چەندین شانەی تیرۆریستانی داعش لە چیای قەرەچووخدا خۆیان حەشارداوە و ناو بەناو کردەوەی تیرۆریستی لەدژی دانیشتوانی ناوچەکە ئەنجام دەدەن، بەتایبەتی لەدژی هاوڵاتیانی کورد، بەڵام تائێستا ئەو کێشە ئەمنییە وەکو خۆی ماوەتەوەو چارەسەرنەکراوە.

ئامادەکردنی: فەریق حەبیب

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو