پەرلەمانتارێك: ماوەی هەفتەیەكە حكومەتی هەرێم داوای 320 ملیارەكەی لە بەغدا كردوە و هیچ بەرهەمێكی نەبووە
2020-12-04 09:37     198 جار بینراوە      کۆمێنت
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، ماوەی هەفتەیەكە حكومەتی هەرێم داوای 320 ملیارەكەی لە بەغدا كردوە و هیچ بەرهەمێكی نەبووە، باشترین بژاردە بۆ حكومەتی هەرێم دەستكات بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران.
رێبوار كەریم مەحمود لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی . پێش هەفتەیەك حكومەتی هەرێم جارێكیتر نامەیەكی ناردووە بۆ حكومەتی عیراق، تیایدا داوای 320 ملیارەكە دەكات، هەرێمیش نیازی نیە لەداهاتوشدا بەشێك لە نەوت و داهات تەسلیم بكات.
راشیگەیاند، نامەی من و نامەی تۆ و شاندی بێدەسەڵات سودی نیە، تەنها و تەنها یەك رێگاچارە ماوە، ئەویش پێدانی راستەوخۆی مووچەی مووچەخۆرانی راستەقینەی هەرێمە لەلایەن بەغداوە، ئەوەش هەنگاوی گەورەی بڕیووە، جیا لەوە، هەر چارەسەرێكیتر كاتیە و وەك پینەكردنی دۆخەكە وایە، بەدڵنیاییەوە شتی پینەكراویش دوای ماوەیەك سەرلەنوێ دەدڕێتەوە.
بابەتی زیاتر