نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه
2020-12-04 10:06     321 جار بینراوە      کۆمێنت
نەوتی خاوی برینت بە 49.50 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا
نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەكانی جیهاندا به‌رزبووه‌نه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆوه‌بینی، پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت ناسراو به ئۆپیك پڵه‌س كۆبوونه‌وه‌و رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بن له كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، ته‌نها
500 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه، له رۆژانی رابردوو زیاتر ده‌خه‌نه بازاڕه‌كانی نه‌وتی جیهانه‌وه.
هه‌روه‌ها، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، دوای ئه‌وه‌هات كه بریتانیا رایگه‌یاند له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنا به‌كارده‌هێنێت، روسیاش رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو ڤاكسینی دژبهكۆرۆنا به‌كارده‌هێنێت، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌هۆی بوژانه‌وه‌ی بازاڕهكانو سه‌ره‌نجام زیادبوونی داواكاریی له‌سه‌ر نه‌وت.
كاتژمێر 10:20 ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 4 ی كانوونی یه‌كه‌م، نرخی هەر بەرمیلێك لە نەوتی خاوی برینت بە 49.50 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.
نەوتی خاوی خۆرئاوای تیكساسیش بە 46.28 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك مامەڵەی پێوەكرا.
سەرچاوە: سایتی ئێف ئێكس نیوز تودەی
ئامادەكردنی: فەریق حەبیب
بابەتی زیاتر