لەرانیە خۆپیشاندان دەستیپێکرد

  2020-12-05 10:27      171 جار بینراوە        کۆمێنت

بەیانی ئەمڕۆ 5-12-2020  لەناو بازاڕی گەورەی شاری رانییە بە دروشمی راپەڕین خۆپیشاندانی مامۆستایان و چین و توێژە جیاوازەکان لەدژی پێنەدان و دواکەوتنی مووچە دەستیپێکرد.
لەخۆپیشاندانەکەدا هاوڵاتیانی رانیە داوای مافەکانیان دەکەن و داوا لەحکومەت دەکەن رێگا چارەیەک بۆ نەبونی مووچە بدۆزنەوەو بیرێک لەگوزەرانی خراپی هاوڵاتیان بکەنەوەو داواش لەهێزە ئەمنییەکان دەکەن، پشتیوانیان بن و نەبنە رێگر و بریندار کردن و ئازاردانی هاوڵاتیان.
هاوڵاتیانی رانیە دەڵێن: ئێمە یەک دەنگ و یەک هەڵوێستین و بەردەوام دەبین لەخۆپیشاندان و دەربڕینی نارەزایی بە شێوازیکی مەدەنیانە هەتا چارەسەری کێشەی مووچە دەکرێت و داواش لەحکومەت دەکەین کە ئەگەر بۆیان بەڕێوەناچێت وازبێنن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو