حكومەتی هەرێم وەڵامی وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەداتەوە
2020-12-05 10:47     197 جار بینراوە      کۆمێنت
سەبارەت بە لێدوانێكی وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.
دەقی راگەیەندراوەكەی وتەبێژی حكومەتی هەرێم:
لەم ڕۆژانەدا ئۆفیر گێنلدمان گوتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ کاروباری میدیای عەرەبی، لەتویتێکدا باسی لەوە کردبوو کە ئەگەری ئەوە هەیە کۆماری ئیسلامی ئێران هێرش بکاتە سەر هاووڵاتیانی ئیسرائیلی لەچەند وڵاتێکی وەک ( جۆرجیا ، ئازەربایجان ، تورکیا ، ئیمارات ، بەحرەین و هەرێمی کوردستان) . بۆ ئاگاداری هەموو لایەک و وەک چەندین جاری تریش ڕامانگەیاندووە ئیسرائیل هیچ بەرژەوەندیەکی لەهەرێمی کوردستان نییە و هیچ هاووڵاتییەکی ئیسرائیلیش لەهەرێمی کوردستان نین. بۆیە ئەم لێداونە بە هەر مەرامێک درا بێت رەت دەکەینەوە و لەڕاستییەوە دوورە.
د.جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بابەتی زیاتر