لە باشووری عیراق 12 كەسی داواكراو دەستگیركران

  2020-12-05 10:49      106 جار بینراوە        کۆمێنت

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەسرە رایگەیاند، لەمیانی لاپەڕەی یەكەم لە قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راستگۆ" كە بە ئامانجی سەپاندنی ئاسایش و جێبەجێكردنی یاسا لە ناوچەكانی باكوور، باشوور و رۆژئاوا بەسرە باشووری عیراق ئەنجامدراوە، 12 كەسی داواكراو دەستگیركراون.
لە راگەیەنراوێكدا فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەسرە دوایین پێشهاتی سەبارەت بە لاپەڕەی یەكەم لە قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راستگۆ" لە ناوچەكانی باكوور، باشوور و رۆژئاوا بەسرە بڵاوكردەوە.
بەپێی راگەیەنراوەكە لە میانی ئۆپەراسیۆنەكەدا تائێستا،12 كەسی داواكراو دەستگیركراون و دەستیش بەسەر ژمارەیەك چەك و بڕێك تەقەمەنییدا گیراوە.
پێشتر فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەسرە، لیوا روكن ئەكرەم سەدام مدنف، دەستپێكردنی لاپەڕەی یەكەم لە قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راستگۆ" بە ئامانجی سەپاندنی ئاسایش و جێبەجێكردنی یاسا لە ناوچەكانی باكوور، باشوور و رۆژئاوا بەسرە راگەیاندبوو.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو