دوای دوو رۆژ وەفدەكەی هەرێم دەگەڕێنەوە

  2020-12-05 11:08      165 جار بینراوە        کۆمێنت

دوای دوو رۆژ لە مانەوەیان لە بەغدا، ئێوارەی ئەمڕۆ وەفدەكەی هەرێم دەگەڕێنەوە هەولێر، سەرچاوەیەكی ئاگاداریش ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە ئاشكرادەكات.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە كۆبوونەوەكە كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە ئاشكرایكرد، وەفدە تەكنیكیەكەی هەرێم بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوو سەردانی بەغدایان كردووەو گفتوگۆیەكی كەم لەبارەی ناردنی 320 ملیار دینارەكەی بەغداوە كراوە.
ئەو سەرچاوەیە روونیشیكردەوە، سبەینێ كاتی سەردانەكەی وەفدی باڵای هەرێم بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی بۆ بەغدا دیاریدەكرێت.
وەفدەكەی هەرێم تەكنیكیی بوو بۆ دانوستاندن، لەگەڵ حكومەتی عیراق بەرەو بەغدا بەڕێكەوت كە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم سەرۆكایەتی دەكردو هەریەك لە(خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغداو عەبدولحەكیم خەسرۆ سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی‌و بەدواداچون لە حكومەتی هەرێم) هاوڕێیەتی شێخ جەنابیان دەكرد.
لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەم ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەبێ رەزامەندی كورد پڕۆژەیاسای قەرزی بۆ كورتهێنانی بودجە پەسەندكرد، بەپێی یاساكە هیچ پشكێك لەو قەرزە بۆ هەرێمی كوردستان دیارینەكراوە.
هاوكات رادەستكردنی هیچ بڕە نەوتێكیش لەسەر هەرێمی كوردستان نەسەپێنراوە، بەڵكو دانراوە كۆمپانیای سۆمۆ دیاریبكات ئەویش دوای گفتوگۆ لەگەڵ هەرێم.
ئەمە حەوتەم سەردانی وەفدی هەرێمە بۆ بەغدا سەبارەت بە كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانیان، تا ئێستا نەگەیشتوونەتە رێككەوتن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو