نابێت ئەم كەسانە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بەكار بێنن

  2020-12-05 12:56      296 جار بینراوە        کۆمێنت

ژنە پزیشكێكی رووسی ئەو كەسانە دەستنیشاندەكات كە نابێت پێكوتەی دژە كۆرۆنایان پێبدرێت و دەڵێت، ئەوانەی بەهۆی سەرماوە نەخۆش كەوتوون و ڤاكسینێكیان لێدراوە نابێت جارێ لێیان بدرێت.
 ناتالیا چیندریایڤا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی مۆسكۆ رایگەیاندووە، پێش لێدانی ڤاكسینەكە دەبێت پشكنین بۆ وەرگرەكە بكرێت، دەبێت لێی بپرسین چ نەخۆشییەكی دیكەی هەیە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، گەر كەسەكە نەخۆشی درێژخایەنی هەبێت، یان وەرەمێك لە جەستەی هەبووەو چارەسەری كیمیاوی وەرگرێت رێگەی پێنادەین بكوترێت.
باسی لەوەشكردووە، گەر وەرگرەكە بناڵێنێت بە دەست هەناسە تووندی زۆرەوە، پێیدەڵێین خۆی چاك بكاتەوە ئینجا بێت بۆ كوتان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، وتیشی: ئەو كەسانەی پێشتر ڤاكسینی دژە سەرمایان لێدراوە، دەبێت دوو بۆ چوار هەفتە چاوەڕێ بكەن پاشان بێنەوە بۆ لێدانی پێكوتەی كۆرۆناو هاوكات ئەوانەشی تەمەنیان سەروو 60 ساڵە هەر نابێت پێكوتەی دژە كۆرۆنا وەربگرن.
روونیشیكردەوە، یاسای لێدانی ڤاكسینەكە تەنیا بۆ ئەو كەسانەیە كە تەمەنیان لەنێوان 18 – 60 ساڵدایە.
ئەمڕۆ لەمۆسكۆ هەڵمەتی كوتان لەدژی كۆرۆنا بە ڤاكسینی (سپۆتنیك V) لەنەخۆشخانەكان دەستیپێكرد و تا ئێستاش 70 بنكە بۆ هەڵمەتەكە كراوەتەوه ‌و تا كۆتایی ئەمساڵیش 100 بنكەی دیكە دەكرێنەوە.
لەقۆناغی یەكەم كوتانەكە بە ڤاكسینی (سپۆتنیك V )دەبێت كە تایبەت كراوە بەو كارمەندانەی لەبوارەكانی فێركردن و دەستەبەری تەندروستی و خزمەتگوزارییە كۆمەڵایەتییەكان كار دەكەن و 5000 كەسیش خۆیان ناونووس كردووە پێكوتەكە وەربگرن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو