هەڵمەتی پێدانی ڤاكسینی دژە كۆڕۆنا دەستپێكرد

  2020-12-05 13:01      215 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ رووسیا وەك یەكەمین وڵات بەشێوەیەكی فەرمی دەستیكردن بە دابەشكردنی ڤاكسینی كۆڕۆنا لە سەرانسەری وڵات. 
ماڵپەڕە فەرمییەكان ئاشكرایانكرد، كەئەمڕۆ شەممە 5-12-2020، لە سەرانسەری وڵاتی روسیا كوتانی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆڕۆنا دەستیپێكردووە و بریار وایە ژمارەی نۆرینگە ئامادەكراوەكان كە لە ئێستادا 70 دانەیە، بۆ 100 نۆرینگە زیاد بكرێت. 
هاوكات، سەرۆكی شارەوانی مۆسكۆ لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كە لە یەك كاتژمێری یەكەمدا پێنج هەزار هاوڵاتی ناونووسی خۆیان كردووە بۆ وەرگرتنی ڤاكسینەكە. 
ئەمەش لەكاتێكدایە كە هەفتەی رابردوو بەریتانیا رایگەیاندبوو كە هەمان هەڵمەت لەو وڵاتە لە رۆژی سێشەممەوە دەستپێدەكات.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو