هونەرمەند تەڵعەت سامان كۆچی دوایی كرد

  2019-01-15 11:27      254 جار بینراوە        کۆمێنت

هونەرمەندو نووسەری بواری شانۆ و دراما تەڵعەت سامان لەڕووداوێكی هاتووچۆدا ، لەتەمەنی 74 ساڵیدا كۆچیدواییكرد.
تەڵعەت سامان، كە خاوەنی كۆمەڵێك بەرهەمی ناوازەی هونەری شانۆ و درامایە، ئێوارەی رۆژی دووشەممە 14-1-2019 لە تەمەنی 74 ساڵیدا بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە لەرێگەی پیرمام- هەولێر گیانی لەدەستدا.
تەڵعەت سامان وەك دەرهێنەر خاوەنی چەندین بەرهەمی شانۆییە لەوانە، (شاری ئەوین، مەم و زین، حەمەدۆك، قەڵای دم دم، خانزادێكی تر، ئەفسانەی چیای ئاگری، نەفرەتلێكراو هەروەها كاری نووسینی بۆ چەندین دراما كردووە كە دیارترینیان (كەوەكانی قەرەچووغ، فەقێ ئەحمەدی دارە شمانە، تەلاری مەزن)ە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو