مێسی شەش یاریزانی دەستنیشانكرد وەك باشترینەكان
2020-12-16 10:22     267 جار بینراوە      کۆمێنت
هێرشبەری یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی لە میانی لێدوانێكی دا باشترین ئەو شەش یاریزانانەی دەستنیشانكرد كە لە گەڵیدا یاریی كردوە و پێكەوە بۆ بردنەوەی نازناوەكان هەوڵیان داوە.
ئەو شەش یاریزانانەش ئەمانەن:
یەكەم: رۆناڵدینهۆ
دووەم: نەیمار
سێیەم: لویس سوارێز
چوارەم: ئینیێستا
پێنجەم: دانی ئەلڤێس
شەشەم: چاڤی
ئەوەی بەلای راگەیاندنەكانەوە جێی سەرنجە هەڵنەبژاردنی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ و ساموێل ئیتۆیە بە تایبەتی، چونكە ئەو ئیتۆ ئەو یاریزانەیە كە ساڵانێك لەگەڵ لیۆ مێسی یاریی كردووە و نازناویان پێكەوە بۆ بەرشەلۆنە بەدەستهێناوە.
بابەتی زیاتر