تەندروستی جیهانی: ڤاكسینەكان چالاكن دژی كۆرۆنای گۆڕدراو

  2021-01-10 10:54      166 جار بینراوە        کۆمێنت

گەورەی زانایانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی، هۆكاری نیگەرانی لەبارەی ئەو دوو كۆپیە گۆڕدراوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە سەریهەڵداوە ئاشكرا دەكات و دەڵێت، هیچ بەڵگەیەك نیە ببنە هۆی زیادبوونی رێژەی گیان لەدەستدان.
د.سومیا سوامیناسان گەورەی زانایانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، هۆكاری نیگەرانی لەبارەی ئەو دوو كۆپیە گۆڕدراوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە سەریهەڵداوە، دەگەڕێتەوە بۆئەوەی بەشێوەیەكی خێراتر بڵاودەبنەوە، بەڵام هیچ بەڵگەیەك نیە ببنە هۆی حاڵەتی توندترو مەترسیدارو زیادبوونی رێژەی گیان لەدەستدان.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەنزیكەوە چاودێری دۆخەكەو پەرەسەندنەكان دەكەن و زۆرینەی زانایان لەو بڕوایەدان ڤاكسینەكان كەلەژێر پەرەپێداندایەو ئەو دوو ڤاكسینەی لەلایەن رێكخراوی تەندروستی جیهانی رەزامەندی لەسەردراوە، پارێزگاری دژی كۆرۆنای گۆڕدراو دابین دەكات و یارمەتیدەرە بۆ بەدەستهێنانی بەرگری و هەندێك گۆڕانكاری لەو ڤایرۆسە لەچالاكی ڤاكسینەكان كەم ناكاتەوە.
رونیشیكردەوە، جیهان لەقۆناغێكی شڵۆقدایەو پێویستە هەموو هەوڵەكان چڕبكرێنەوە لەسەرتاسەری جیهان، بۆ كەمكردنەوەی گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كەئەوە یارمەتیدەر دەبێت بۆ كەمكردنەوەی دروستبوونی گۆڕانكاری لەڤایرۆسەكە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو