60 شوێن بۆ دابەشكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا لەعیراق دیاریكرا

  2021-01-10 15:39      90 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی تەندروستی عیراق 60 بنكەی بۆ دابەشكردنی ڤاكسینی كۆمپانیای فایزەر لەكاتی گەیشتنی ئەو ڤاكسینە بۆ عیراق لەنەخۆشخانەكان دیاریكردو هۆشداریدا لەدووبارە بەرزبوونەوەی حاڵەتەكانی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆناو گیان لەدەستدان لەكاتی پابەندنەبوون بەرێكارە تەندروستی و خۆپارێزییەكان.
وەزارەتی تەندروستی عیراق لەراگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، بەووردی چاودێری دۆخی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا دەكات لەئەمریكاو وڵاتانی ئەوروپاو هەندێك وڵاتانی ناوچەكە، لەدوای بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە بەشێوەیەكی خێرا بڵاودەبێتەوەو تەواوی چین و توێژەكان دەگرێتەوە.
لای خۆیەوە ریاز عەبدولئەمیر بەرێوبەری تەندروستی گشتی لەوەزارەتی تەندروستی عیراق لەلێدوانێكدا رایگەیاند، وەزارەتەكەیان پلانێكی داناوە، بۆ دیاریكردنی ئەو شوێنانەی ڤاكسینی فایزەری تێدا دابەش بكرێت لەكاتی گەیشتنی ئەو ڤاكسینە بۆ عیراق.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو