مەكتەبی سیاسی: كوردستانی نوێ یەكێكی تر بوو لەرچەشكێنی و داھێنانەكانی یەكێتی

  2021-01-11 22:34      203 جار بینراوە        کۆمێنت

مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بەبۆنەی بیست ونۆیەمین ساڵیادی دەرچوونی یەكەم ژمارەی ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ پیرۆزبایی لەسەرجەم سەرنوسەرو ڕۆژنامەنووسان و كادرانی كوردستانی نوێ دەكات. ئەمەش دەقەكەیەتی..
بەڕێزان/ سەرنوسەر وو ڕۆژنامەنووسان و كادرانی كوردستانی نوێ
بابەت/ پیرۆزبایی
 لە یادی ٢٩ ساڵەی دەرچوونی یەكەم ژمارەی ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ دا، پیرۆزبایی لەئێوەی بەڕێز و تەواوی نوسەران و ڕۆژنامەنووسان و  كارمەندان و خوێنەرانی  ئازیزی رۆژنامەی كوردستانی نوێ دەكەین.
 پیرۆزبایی لەو بەرێزانەیش دەكەین لە قۆناغ و وێستگە جیاجیاكانی رۆژنامەكەدا خزمەتیان كردووە.
  كوردستانی نوێ، وەك یەكەم ڕۆژنامەی ڕۆژانەی كوردی، یەكێكی تر بوو لە رچەشكێنی  و داھێنانەكانی یەكێتی، ھەروەك جگە لەوەی شانازییەكی گەورەیە بۆ رۆژنامەگەری كوردی و یەكێتی، لەهەمان كاتیشدا، رۆژنامەیەكی سەنگین و  هاوسەنگ و پابەند بەپڕەنسیپەكانی یەكێتی و  پیشەیی بوون و ئاكاری كاری ڕۆژنامەنووسی بووە.
كوردستانی نوێ، قوتابخانەی پێگەیاندن و برەودان بووە بە توانا و  ئەزموونی رۆژنامەنووسی. خزمەتێكی  بەرچاوی بە كایەی رۆژنامەوانی و رۆشنبیری كوردەواری كردووە.
ئومێدەوارین بە لەبەرچاوگرتنی ئەركە نوێیەكان و هەڵومەرجی  گۆڕاوی كوردستان و ناوچەكە، بەرنامەرێژی بكەن، بۆ ئەوەی كوردستانی نوێ باشتر ئەركە رۆژنامەوانی و نیشتمانیەكانی رابپەرێنێ و وەك ھەمیشە پێشەنگی رۆژنامەوانی بێ.
دووبارە پیرۆزەو سەركەوتووبن.

مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
2021-1-11
 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو