نرخی نەوتی خاو دابەزی

  2021-01-12 08:08      279 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بۆرسەی جیهانی  دابەزینی بەخۆوەبینی و نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە 55.55 دۆلاری ئەمریكی. 
بەپێی بۆرسەی جیهانی، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 0.10% دابەزی و گەیشتە 55.55 دۆلار، نرخی نەوتی خاوی تەكساسیش بەڕێژەی 0.4% دابەزی و گەیشتە 53.55 دۆلار. 
5ی ئەم مانگە، كۆبونەوەی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت ئۆپیك بەڕێوەچوو، لەكۆبونەوەكەدا وڵاتانی بەشدار جەختیان لەسەر پابەندبونی وڵاتانی بەرهەمهێنانی نەوت بە كەمكردنەوەی هەناردەكردن كردەوە، لەكاتێكدا خواست لەسەر نەوت لەبازارەكانی جیهان زیادیكردووە. 
 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو