شەپۆلێكی بەفروباران دەستپێدەكات

  2021-01-12 10:16      299 جار بینراوە        کۆمێنت

بە كویرەی پێشبنیەكانی كەشناسی ، شەپۆلێكی بەفر و باران بەرەو هەرێمی كوردستان بەڕێوەیەو زۆربەی ناوچەكانی باكوری هەرێمی كوردستان  دەگرێتەوە، شەپۆلەكە لە پێنجشەممەی ئەم هەفتەیەوە دەستپێدەك.
لەوبارەیەوە، حسێن ئەسەدی، كەشناسی پێشكەوتووی عیراق رایگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییەكان، تاوەكو سبەی چوارشەممە، كەش و هەوا جێگیردەبێت، بەڵام لە رۆژی پێنجشەممەوە، شەپۆلێكی بەفر و باران بەرەو ناوچەكە دێت. 
ئەمەش لەكاتێكدایە، هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و عیراق مەترسی نەبارینی بارانیان هەیە و بەوەش، نیگەرانن لە چارەنوسی كشتوكاڵی ئەمساڵیان.
دەشڵێت، شەپۆلەكە زیاتر ناوچەكانی باكور (هەرێمی كوردستان) دەگرێتەوە و ئەگەری بەفربارینیش لە ناوچەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و بەشێك لە ناوچەكانی پارێزگای نەینەواش دەبێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو