لاهور شێخ جەنگی بۆ كوردستانی نوێ: هیوادارم رۆژنامەكەتان هەمیشە پرەنسیبی چەپكە گوڵەكە تیادا رەنگ بداتەوە
2021-01-12 10:19     248 جار بینراوە      کۆمێنت
لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان
لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بەبۆنەی یادی بیست ونۆیەمین ساڵڕۆژی دەرچواندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێ پیرۆزبایی لەسەرجەم سەرنوسەر و سكرتاریەتی نوسین ورۆژنامەنوسان و كارمەندانی رۆژنامەكە دەكات. ئەمەش دەقەكەیەتی...
بەڕێزان سەرنوسەرو سكرتاریەتی نوسین ورۆژنامەنوسان و كارمەندانی رۆژنامەی كوردستانی نوێ، بە بۆنەی یادی بیست ونۆیەمین ساڵڕۆژی دەرچواندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێ-وە گەرمترین پیرۆزباییتان لێ ئەكەم.
دەرچواندنی رۆژنامەیەكی رۆژانەی وەك ئەم رۆژنامەیە، سەرباری ئەوەی داهێنانێكی بێ وێنەی راگەیاندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بوو لەو سەردەمە دا، دەستكەوتێكی مەزنیش بوو بۆ رۆژنامەگەریی كوردیی و بواری روناكبیریی و ئەدەبیی. بۆیە هەر زوو ژمارەیەكی بەرچاوی روناكبیران و رۆژنامە نوسان و نوسەرانی كۆكردەوە بەجیاوازیی بیرو بۆچوونی سیاسییانەوە، بەوەی فەزایەكی بێ وێنەی ئازادیی بیرو رادەڕبرینی هێنابووە ئاراوە.
هیوادارم رۆژنامەكەتان هەر لە پێشكەوتن و گەشەدا بێت و هەروەك هەموو قۆناغەكان، بەشدارێكی بەرچاو بێت لەخستنە رووی راستییەكان و رەخنەی بنیاتنەر، هەمیشە پرەنسیبی چەپكە گوڵەكە تیادا رەنگ بداتەوە لەنوسین و بابەتەكانیدا.
بابەتی زیاتر