قائیمقامی سلێمانی: رێگە بەهیچ جۆرە سەرپێچیەك نادەین

  2021-01-12 11:56      261 جار بینراوە        کۆمێنت

قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەماوەی ساڵانی رابردوودا لیژنە هاوبەشەكان هەنگاوی گەورەیان ناوەو رۆڵێكی گرنگ دەبنینن لەهۆشیاركردنەوەی خەڵك و پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و رێگری كردن لە ساغكردنەوەی خواردن و  شتومەكی زیان بەخش، دەشڵێت رێگە بەهیچ جۆرە سەرپێچیەك نادەین و بەهۆی بەدواداچوون و سەردانەكانیان ئێستا سلێمانی یەكێكە لەشارە پاكەكان لەرووی خواردن و پێداویستیەكانی رۆژانە.
ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ ئەندامانی باڵای لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی كۆبووەوەو دواین رێكار و هەنگاوەكانی لیژنەهاوبەشەكان بۆ چاودێری كردنی بازاڕ و پارێزگاریكردن لە تەندروستی خەڵك و رێگری كردن لە هەموو جۆرەكانی سەرپێچی گفتووگۆیان لە بارەوە كرا، دەربارەی رۆڵ و كاریگەری لیژنەهاوبەشەكان  قائیمقامی سلێمانی ووتی: لیژنەكان ئەرك و بەرپرسیارێتیەكی گەورەو گرنگیان لەئەستۆدایە كە ئەویش پاراستنی تەندروستی خەڵك و رێگریكردنە لەو لایەنانەی كە زیان بە بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان دەگەیەنێت .
قائیمقامی سلێمانی راشیگەیاند، هەرچەندە هێشتا سەرپێچی و كەموكورتییەكان رۆژانە تۆمار دەكرێن بەڵام بەبەراورد بەساڵانی رابردوو لەئەنجامی گەڕان و بەدواداچوونەكانی لیژنەكان سەرپێچیەكان كەمیان كردووە و زۆربەی خاوەن كارەكان پابەندن بە مەرج و رێنماییەكان و هاوكاری لیژنەكانن لەچارەسەركردنی كەموكورتییەكان .
قائیمقامی سلێمانی راشیدەگەیەنێت، بەدرێژایی ساڵانی رابردوو لیژنەكان هەنگاوی گەورەیان ناوە و رۆڵێكی گرنگ و كاریگەر  دەبینن لە هۆشیاركردنەوەی خەڵك و پاراستنی تەندروستیان  و رێگری كردن لە ساغكردنەوەی خواردن و  شتومەكی زیان بەخش ، دەشڵێت بەهۆی بەدواداچوون و سەردانەكانیان ئێستا سلێمانی یەكێكە لە شارە پاكەكان لەڕووی خواردن و پێداویستیەكانی رۆژانە و خەڵك بە متمانەوە خواردن و شتومەكەكانیان لەبازاڕەكاندا دەكڕن و دڵنیان لەوەی دوكان و بازاڕەكان لەژێر چاودێری ووردی بەردەوامدان، لە بارەی نرخ و چاودێری بازاڕ و ماركێت و شوێنەگشتیەكان ئاوات محەمەد  قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، چاودێرییەكانیان زیاتر دەكەن و لەپاڵ رێگریكردن لەخواردن و مەدوادی بەسەرچوو زیان بەخش رێگریش لە زیادبونی نرخ دەكەن و رێگەنادەن كاسبكاران بۆ بەرژەوەندی خۆیان نرخ لەسەر هاوڵاتیان زیاد بكەن، لیژنەكانیشی راسپارد زیاتر لەجاران چاودێری بازاڕ و دوكان و ماركێتەكان بكەن و رێگری لە هەمووجۆرەكانی سەرپێچی بكەن، داواشی لە هاوڵاتیان كرد وەك هەمیشە هاوكاریان بن و لەهەرشوێنێك سەرپێچیان بەدیكرد لیژنەكانی لێ ئاگادار بكەنەوە.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو