بافڵ تاڵەبانی: مافە دارایی و نەتەوەییەكانی كورد پارێزراوبێت و خەڵك نەكرێتە قوربانی ململانێ سیاسییەكان

  2021-01-12 12:17      270 جار بینراوە        کۆمێنت

 بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەدەباشان پێشوازی لەجەیمس سۆرنتۆن، كونسوڵی بەریتانیا لەهەرێمی كوردستان كرد.
لەدیدارێكدا كە دكتۆر سۆران جەمال تاھیر، لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان و سەركەوت محەمەد غەفور، لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییەكانی دەرەوە ئامادەبوون، بیروبۆچوون ئاڵوگۆڕكرا لەبارەی پێشھات و دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەكان و تیشكخرایە سەر لێكەوتە و دەرئەنجامی رووداوەكان و جەخت لەپەنابردن بۆ زمانی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن لەنێوان ھێز و لایەنە سیاسییەكان كرایەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، بەتایبەت لەنێوان ھێزە سیاسییە كوردیی و عێراقییەكان.
لەو ڕووەوە بافڵ تاڵەبانی بۆ چارەسەركردنی كێشەی نێوان ھەرێم و بەغدا، دابینكردنی شایستە داراییەكانی ھەرێم، مووچە و قوتی فەرمانبەران، بژاردەكانی یەكێتی خستەڕوو و جەختی لەھەماھەنگی و ھاریكاری ھەموولایەك كردەوە بۆ گەیشتن بە رێككەوتن و دۆزینەوەی چارەسەرێك كە مافە دارایی و نەتەوەییەكانی كوردی تێدا پارێزراوبێت و خەڵك نەكرێتە قوربانی ململانێ سیاسییەكان.
راشیگەیاند، لای یەكێتی باشتركردنی ژیان و گوزەرانی كۆمەڵانی خەڵك لەپێش ھەموو پرسەكانەوەیە و بۆ ئەوەش بەردەوام لەگفتوگۆداین لەگەڵ دۆستەكانمان تاوەكو ئەم پرسە بەویستی ھەموولایەك یەكلابكەینەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو