نرخی نەوتی خاو بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوەوە

  2021-01-13 08:37      347 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆلەبازاڕەكانی جیهان بەشێوەیەكی بەرچاونرخی نەوت بەرزبوەوە و هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت گەیشتە 57.30 دۆلار، نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكاش بە 54 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.
بەپێی ماڵپەڕی روسیا تودەی، ئەمڕۆ چوارشەممە هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 57.30 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، ئەوەش یەكەم جارە لە 11 مانگی رابردوەوە بەهاكەی بەو رێژەیە بەرزبوبێتەوە، هاوكات نەوتی خاوی ئەمریكاش بە بەرزبونەوەی 96 سەنت گەیشتە 54.51 دۆلار.
هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی نەوتی خاو بۆ رێكارەكانی سعودیە دەگەڕێتەوە كە وڵاتەكە بەنیازە لە مانگەكانی (شوبات/2) و (ئازار/3) بەرهەمێنانی نەوت كەمبكاتەوە،‌ ئەمەش بەپێی رێكەوتنی ئۆپێك پلاس.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو