چین بەرزترین رێژەی تووشبووانی بەكۆرۆنا تۆماركرد

  2021-01-13 09:39      179 جار بینراوە        کۆمێنت

لیژنەی تەندروستی نیشتیمانی چین ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، لە 24سەعاتی رابردوودا 115 تووشبووی نوێ بە كۆرۆنا تۆماركراون. 
بەپێی راگەیاندراوی لیژنەی تەندروستی نیشتیمانی چین لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 115 تووشبووی نوێی تۆماركراون كە 107 تووشبوویان لەناو وڵاتەكەدا تووشبوون و هیچ گەشتێكیان بۆ دەرەوەی وڵاتەكە ئەنجامنەداوە.
بە پێی ئامارەكەی چین، تووشبووانی كۆرۆنا گەیشتوەتە 87607 (هەشتاو حەوت هەزار و شەشسەد و حەوت) كەس لەبەرامبەردا 4634 (چوار هەزار و شەش سەد و سی وچوار ) كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە،كەئەمەش بەرزترین ژمارەی تووشبوونە بە كۆرۆنا لە مانگی تەموزی ساڵی رابردوو. 
لە سەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستی تۆمەت بۆ چین درێژدەكرێت وەك سەرچاوەی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا، بەڵام ئێستا چەند بەڵگەیەكی نوێ ئاشكراكراوە، كە كۆرۆنا یەكەمجار لە چین بڵاونەبۆتەوە بەڵكو سەرەتای سەرهەڵدانی ئەو ڤایرۆسە لە ئیتاڵیا بووە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو