لە بۆردوومانێكدا 23سەرباز و چەكدار كوژران

  2021-01-13 10:12      158 جار بینراوە        کۆمێنت

لە چەند بۆردوومانێكی ئیسرائیلدا لە خۆرھەڵاتی سوریا، 23 سەربازی سوری و چەكداری سەر بە ئێران كوژران، كەلە 2020دا نزیكەی 50جار بۆردوومانی سوریايی كردووە.  
ڕوانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە ، فرۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل لە چەند بۆردومانێكدا ژمارەیەك كۆگای چەك و بارەگای سەربازییان لە دێرە زورەوە تا سنورەكانی عیراق لە ئەلبو كەمال  كردۆتە ئامانج و، لە ئەنجامی بۆردوومانەكانیشدا 23 سەربازی سوپای سوریا و چەكداری سەر بە ئێران كوژراون ، ھەروەھا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە فرۆكەكانی ئیسرائیل زیاتر لە 18 جار بۆردومانی ئەو كۆگا و بارەگایانەیان كردووە و جگە لە كوژراوەكان سەرجەم بارەگاو كۆگاكانیش وێران بوون، ئەمە لەكاتێكدایە لە ساڵی 2020 نزیكەی 50 جار هێرش كراوەتەسەر سوریا.  


بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو