دارایی پەرلەمانی عیراق دڵنیایی دەدات لە مووچەی ئەم مانگە

  2021-01-13 11:01      246 جار بینراوە        کۆمێنت

بڕیاریدەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق دڵنیایی دەدات لەبارەی مووچەی ئەم مانگە و دەڵێت، حكومەت داهاتی زیادی كردووەو هیچ كێشەیەكی نابێت.
ئەحمەد سافار، بڕیاریدەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی سەباحی فەرمی ئاشكرایكرد، حكومەت داهاتی خولاوی هەیە، هەروەها نرخی نەوتیش بەرزبۆتەوەو داهاتەكەشی بە دۆلار وەردەگرێت، نرخی دۆلاریش بەرامبەر دینار بەرزبۆتەوە، هەموو ئەوانەش پارەیەكی باش بۆ حكومەت بەدەست دەهێنێت و پێم وا نییە هیچ كێشەیەك لە پێدانی مووچە دروست بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، داهاتی نەوت بەو نرخەی كە ئێستا نەوت هەیەتی مانگانە دەگاتە پێنج ملیار دۆلار، ئەوە جگە لە داهاتی نانەوتی، هەروەها حكومەت گیرفانی دارایی لە هەندێك لە وەزارەتەكاندا هەیەو هەندێكیش قەرز ماوەتەوە، بۆیە دەتوانێت مووچە بدات.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو